کاریگەریی دیسکۆژێل پاش چەند وەخت دەردەکەوێت؟

کاریگەریی دیسکۆژێل پاش چەند وەخت دەردەکەوێت؟

ئەگەرچی ژان و دەرک کردن و هەست بە چاک

بوونەوە لە نێوان نەخۆشەکاندا یەگجار جیاوازە

و پەیوەندیی بە گەلێک فاکتەری ئاڵۆز و جیاجیاوە

هەیە، بەڵام زۆر جار لە ماوەی سێ هەتا شەش

حەفتە دوای دەرزی لێدان، ئاسەوارەکانی چاک بوونەوە خۆی نیشان دەدات

دوای دەرمان کردن بە دیسکۆژێل

کەنگێ دەتوانرێ چالاکیی و وەرزش دەست پێ بکرێتەوە؟

پەیوەندیی بە جۆری چالاکیی، وەرزش و هەلومەرجی

جەستەیی کەسی نەخۆشەوە هەیە کە ئەمەش

لە نێوان سێ هەتا شەش حەفتە دوای دەرمان جیاوازە

دوای دەرمان دیسکی مل بە دیسکۆژیل، پێویست

بە کەڵکوەرگرتن لە بریس یا مل پێچی پزیشکیی دەکات؟

زۆر جار نا. مەگەر پزیشک بە پێویستی بزانێت

ئاستی کارتێکەریی و وەڵامدانەوەی

دیسکۆژێل لەمەڕ دەرمانی دیسک چۆنە؟

بەپێی بابەتێک کە لە ژورناڵی کێشەی بڕبڕەی پشت

Jurnal of Spinal Disorders and Techniques

لە ئۆکتۆبڕی 2007

بڵاوکراوەتەوە، ئاستی سەرکەوتنی دیسکۆژێل لە دیسکی

بەبێ گرفت 91.4% (باش و زۆرباش) بووە. لەو نەخۆشانەی

 

وا تووشی دیسکی توند و یا گرفتی وەک تەنگیی کەناڵ

و دیاردەی لەو چەشنە ھاتوون، وەشاندنی دیسکوژێل

هاوڕێی شێوازەکانی دیکە لە نێوان سەدی 82  ھەتا

سەدی  84 سەرکەوتنی بەدەست هێناوە

Very Good = زۆر باش

نەبوونی ئێش و

بەرتەسکی

لە ئەنجامدانی چالاکیی نائاسایی

Good = باش

جاروبارە بوونی

ئێش، بەرتەسکیەکی کەم لە

ئەنجامدانی چالاکیی نائاسایی

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤارە جیاجیاکان

لەوان ژورناڵی کێشەی بڕبڕەی پشت ئەنجام

بووە، تەنها دوو کەس لە کۆی 276 کە دەکاتە

 

سەدی حەوتی ئەوانەی بە دیسکۆژێل دەرمان

کراون پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەبووە. کە

ئەوەش رێژەیەکی بە تەواوی قەبوڵ کراوەو لۆژیکانەیە

خاڵە پۆزەتیڤەکانی دەرمان بە دیسکۆژێل

لەبەرئەوەی لەو شێوازەدا پێویست بە نەشتەرگەریی

و دروونەوە ناکات، تان و پۆو و ئاناتۆمیی شوێنەکە

 

دەستی لێنادرێ و وەک خۆی  دەمێنێتەوەو لە

رووی رواڵەت و جوانیشەوە، تووشی هیچ گۆڕانێک نابێت

بێجگە لەو خاڵانە، یەکێک لە کاریگەرییە

بەرچاوەکانی دیسکۆژیل بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی

دیکە ئەوەیە کە ئاستی بەرزایی دیسک کەم نابێتەوە

ئایا تائێستاوا بووە کە دیسک سەر هەڵداتەوە؟

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە ماوەی 7 ساڵدا ئەنجام

بووە، تاکوئێستا گرفتەکە نەگەڕاوەتەوە بەڵام

ئەگەر بشگەڕێتەوە، دەکرێ وەشاندنی دیسکۆژێل

سەر لەنوێ دووپات بکرێتەوە. تەنانەت ئەگەر

پێویست بە نەشتەرگەریش بێت، هیچ کێشەیەک روو نادات

دیسکۆژێل تا چ کاتێک دەمێنێتەوە؟

چونکو دیسکۆژێل دوای وەشێندرانی لە

دیسک دەبێتە پرۆتێز(ئیمپلەنت)، بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە

ئایا مەترسیی لە جێ دەرچوون و جوڵەی دیسکۆژێل هەیە؟

لەبەر ئەوەی دیسکۆژێل دزە دەکاتە نێو کەلێن

و ئەو شوێنەی دیسک کە تووشی گرفت

 

بووە، کەلێن و کەلەبەرەکان بەو ژێلە پڕ دەبێتەوە

کە دواجار دەبێتە پڕۆتێز و کەلێنی شوێنە زیان

وێکەتووەکان پڕ دەکاتەوە. کەوایە لە شوێنی خۆی جوڵە ناکات

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *