نەخۆشە بەڕیزەکان، بە ئاواتی زووچاک بوونە…

نەخۆشە بەڕیزەکان، بە ئاواتی زووچاک

بوونەوەو چارەسەریی گرفتەکەتان و بەئامانجی

بەرزکردنەوەی سەرکەوتنی وەشاندنی

دیسکۆژێل سەرنج بەم خاڵانە بدەن

زۆر جار و بەپێی تێبێنی پزشک، ماوەی پشودانی

داوی دەرزیلێدان لە نێوان یەک بۆ چەند کاژێر جیاوازە

لە دەرزیلێدانی مل، مەگەر ئەوەی پزشک بە

پێویستی بزانێت ئەگینا پەیویست بە پشودان

و خەوتن تەنانەت دەستبەجێ دوای دەرزیلێدانیش ناکات

کاتێک دەرزی لە کەمەر دەدرێت، پێویستە

نەخۆش هەتا دوو کاژێر دواتر پشو بدات. خەوتن

لە سەر پشت یاخود تەنیشت جیاوازی نییە

 

ئەگەر پزشک بە پێویستی بزانێت دەکرێ مل

پێچی پزشکیی نەرم و هەوریی و یا کۆرسێتی

کەمەر کێشی و بەبێ فەنەر بۆ ماوەی دوو حەفتە دەکار بهێنرێت

تووشبووان بە دیسکی کەمەر، هەتا سێ حەفتە

دوای دەرزیلێدان دەبێ خۆببوێرن لە دانیشتن

بۆ ماوەی زۆرتر لە دە یا پازدە خولەک

 

کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ، لەسەر کورسی پشت

ئۆتۆمبیل راکشێن و یا ئەگەر لەسەر کورسی

پێشەوە دادەنیشن، کورسییەکە بە تەواوی درێژ بکەن

لە قۆناغی دوای دەرمان کردن پێشنیار

ناکرێت لە سەر زەویی دانیشن هەڵبەت ئەم

کارە بۆ پێشگیریی لە تووشبوون بە ئارترۆز و

فیتقی دیسکەکانی دیکەش پێویستە. لە

جوڵەی کوتو پڕ و گوشاری نائاسایی بۆسەر مل

و کەمەر دووربکەونەوەو هەوڵ بدەن بە ئارامیی وەرسووڕێن

لە توالەتی فەڕەنگی، کورسی گونجاو و

قەرەوێڵەی بە بەرزایی گونجاو، کەڵک وەرگرن

لە بالنجی کورت، نەرم و پان کەڵک وەرگرن بە

شێوەیەک کە سەر و مل لە ئاراستەی بڕبڕەی

پشت راگیردرێت . ئەم خاڵە بەتایبەت دەبێ لە

تووشبوان بە دیسکی مل لەبەرچاو بگیردرێت. کەمترین

گوشار بۆ سەر کەمەر لە کاتی خەوتن و راکشان لە کاتێکدایە کە

لە سەر پشت راکشاون و بالنجێکی نەرم لەبن ئەژنۆتان دانراوە

ئەگەر دەتانهەوێ لەسەر تەنیشت بخەون، شان

و سەر و مل لە یەک ئارستەدا رابگرن و لە

حاڵێکدا رانتان بە شێوەی نەود پلە

خڕ کردووەتەوە، بالنجێک لە نێو رانتان دانێن

 

نوشتاندنەوەو راست کردنەوەی کەمەر و وەرسووڕاندنی

ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی ئەوەی گوشارێکی

زۆرتر بۆ سەر کەمەر بێت بەمهۆیەشەوە لە

چەند حەفتەی یەکەمی دوای

دەرزیلێدان ئەم کارە بەتەواوی قەدەغەیە

سەرنج بدەن دوای هەستان لە سەر قەرەوێڵە، سەرەتا

بۆسەر لا تەنیشتێک وەرسووڕێن. هەردوو لاقتان

 

لە سەر لێواری قەرەوێڵەکە شۆڕ بکەنەوەو

ئینجا بە ئارامیی و بە یارمەتیی دەست لە تەنیشتەوە هەستن

جوڵەکان بە ئارامیی و بە دوورەپەرێزی تەواو ئەنجام بدەن

رێگارۆیشتنی ئارام و دوورکەوتنەوە لە جوڵەی

توندو خێرا بە تەواوی گونجاوەو دەکرێ بە جاران

ئەنجامی بدەن. راکشان و پشودان و خەوتنی

بەردەوام بە هیچ شێوەیەک

راناسپێردرێت مەگەر پزشک بە پێویستی بزانێت

 

لەوانەیە لە حەفتەکانی سەرەتای دەرزیلێدان

ژان و ئازار هەر هەبێت. پزشک دەرمانی

پێویست بۆ کەم کردنەوەی ژان دیاریی

دەکات. دەرمانەکان بە پێی بۆچوونی دوکتور

دەکار بهێنن. زۆر جار ژان و ئازارەکان هێدی

هێدی و دوای سێ حەفتە کەم دەبێتەوە

 

تکایە سرنج بەو بابەتە بدەن کە سترێس

و گوشاری دەروونی، بێ خەویی و زۆرێک لە

هۆکارەکانی دیکە دەبێتە هۆی دەردانی ژان

و ئازاری رواڵەتی و دەروونیی و تەنانەت زۆرتر

بوونی کێشەو نیشانەکانی نەخۆشیی. بۆ رێگە

گرتن لەو گرفتانە، دەبێ بە هاوکاریی بنەماڵە

 

ژینگەیەکی ئەمن و ئارام بۆ نەخۆش فەراهەم

بکرێت چونکو هۆکارە بۆ باشتربوونەوەی بارودۆخی نەخۆش

حەمام کردن تەنانەت لە رۆژی دەرزیلێدانیش

کارێکی گونجاوەو باشترە شوێنی برینەکە

بە ئاو و سابون بشۆنەوە. لە جوڵەی کوت

و پڕ و هەستان و دانیشتنی توند دوور بکەونەوە

لە ئەنجامدانی وەرزشی قورس و ئەو وەرزشانەی

گوشار دەخەنە سەر بڕبڕەی پشت بۆ لانیکەم

 

سێ حەفتە دوور بکەونەوە. چونکو گوشار

بۆ سەر شوێنی وەشاندنی دەرزێکەکە

لەوانەیە کارتێکەری نەگەتیڤ  بخاتە سەر دەرمانەکە

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل تەنها سێ حەفتە دوای

دەرزیلێدانی دیسکی مل مۆڵەتی پێدراوە. لە

جولەی کوت و پڕ و مل سووڕاندنەوە خۆ ببوێرن ، بۆ

گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبیل بۆ پشتەوە حەتمەن کەڵک

 

لە ئاوێنەی ئۆتۆمبیل وەرگرن و مەسووڕێنەوە

پشتەوە. لە دەرزیلێدانی دیسکی کەمەر 3 هەتا 4 حەفتە

دواتر دەتوانن بۆ ماوەیەکی کەمتر لە بیست

خولەک دەست بکەن بە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل

لەبەر ئەوەی فیتقی دیسک دەبێتە هۆی

ئازاری توند و کەمبونەوەی چالاکیی ئەندامەکانی

لەش، بە تێپەڕبوونی کات دەمارەکان لاواز

و تووشی سپاسم دەبن، کەوایە پێویست

بە ئەنجامی جوڵەی دەرمانی و فیزیۆتڕاپی دەکات

 

لە دیسکی مل ئەگەر پزشک بە پێویست بزانێت

دەتوانرێت رۆژێک دوای دەرزیلێدان وەرزشی

نەرم و سووک لە دەست و شان دەست

پێ بکرێت. لە دیسکی کەمەر تەنانەت

لە یەکەم رۆژانی دەرزیلێدانیش دەتوانن

وەرزشی سووک و نەرم ئەنجام بدەن. رێگارۆیشتن

لە ئاوی شیلەوگەرمدا سوودی هەیە. بە پێی

بۆچوونی پزشک و دوای سێ حەفتە دەتوانرێت

 

وەرزشی سووک بۆ پتەوکردنی کەمەر ، مسترینگ

و سک ئەنجام بدرێت

پەیوەندیی گرتن بە پزشک و دەکارهێنانی

رێنماییەکانی بۆ دەرمانی نەخۆشیی بە پێی

بارودۆخی هەر نەخۆشێک دەبێتە هۆی

ئەوەی سەرکەوتوویی دەرمان بە

دیسکۆژێل بە رادەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە

 

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *