دیسکۆژیل شۆڕشێک لە دەرمانی

بێ نەشتەرگەریی دیسکی بڕبڕەی پشت

جارێکی تر ژیانێکی خۆش لە ئامێز بگرنەوە

 

لەمەبەدوا زۆرێک لە نەخۆشانی تووشبوو

بە فیتقی دیسک، تەنها بە دەکارهێنانی مادەیەکی

 

سەرسووڕهێنەر کە دەسکەوتی توێژینەوەی بەرفراوانی

زانستوەرانی فەرانسەوییە، دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی

 

ئاسایی خۆیان. ئێستاکە ئەو شانازیییەمان بەرکەوتووە کە

ئەم شێوازەی چارەسەری وەک تازەترین و کاریگەرترین

 

دەرمانی بێ نەشتەرگەریی دیسک هاوکات لەگەڵ وڵاتانی

پێشکەوتووی جیهان بە خەرجێکی زۆر کەمتر،

پێشکەش بە هاوڵاتیانمان بکەین

تووشبووان بەدیسکی مل، دیسکی کەمەر لەو کەسانەی

وا قەڵەو نین و  ئەو نەخۆشانەش کە دوکتور بە پێویستی

بزانێت، باشترین بژاردەن بۆ دەکارهێنانی ئەم شێوازە

دەکارهێنانی ئەم ماددەیە کە تەنها 7 ساڵ بەسەر تەمەنیدا

تێ دەپەڕێت، لە ئێستادا نزیک

بە شەست وڵاتی گرتووەتەوەو بە شێوەی میکڕۆ ئینجیکەیشن

 

و سڕ کردنی شوێنەکە بۆ ماوەی نزیک بە بیست

خولەک یان نیو کاژێر دەکرێتە دیسکەوەو هێدی هێدی ئەو

دیسکە ترازاوەکە دەرمان دەکات و دەیگەڕێنێتەوە سەرجێگای  خۆی

 

لە راستیدا ئەم شێوازە تەنیا شێوازێکە

کە بەبێ ھەڵقەندن و سڕینەوەی

یەکجاریی تان و پۆ تێکچووەکە دەیبووژێنێتەوەو بە

پێچەوانەی شێوازەکانی ئێستا دیسکەکە کورت ناکاتەوە

دیسکۆژێل بۆ چارەسەریی ئەو

دیسکانەی هێشتا بەیەکجاری نەپچڕاون

 

زۆر سودمەندە. ئەم شێوازە تاکوئێستا

لە سەرهەزاران نەخۆش تاقی

کراوەتەوەو دەکارهێنراوەو بەختەوەرانە

هیچ گرفتێکی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم

 

شێوازەچارەسەریی دەستبەجێیەو

ئەوپەڕی نیوە رۆژێک دەخایەنێ. ئاستی

سەرکەوتنی چارەسەریی بە ھۆی دیسکۆژیل بە سەرنجدانی

هەلومەرج و ئاڵۆزیی نەخۆشییەکە لە نێوان سەدی

 

حەفتاوپێنج بۆ نەودودوویە، کە

دیارە ئەمەش رێژەیەکی زۆر باش و جێی قەبوڵ دێتە ئەژمار

مسۆگەر بوونی وەشاندنەوەی دووبارە، نەبوونی

شوێنهاتی وەک پێکەوەنووسان و ئالێرژیی، مسۆگەربوونی

 

دەکارهێنرانی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە گرفتی دڵ

و دەمار،تووشبووان بە گرفتی سی و ئەوکەسانەش

کە بە هەر هۆیەک پێیان ناکرێ و یاخود حەز

بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناکەن، لە خاڵە

پۆزەتیڤەکانی ئەم شێوازە چارەسەرییە دێتە ئەمار

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *